لە نوێترین چالاكی پەكەكەدا پێنج سەبازی سوپای توركیا كوژران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هێزەكانی پاراستنی گەل ڕایگەیاند، لە چالاكییەكی گەریلادا لە مەتینا پێنج سەرباز كوژران و دوو سەنگەر و چەكێكی ئەی فۆر، بۆمب هاوێژ و كامێرایەكی مۆبەس لەناوبران.

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە هێزەكانی گەریلا بۆ یادكردنەوەی بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی گەورەی 14ی تەمموز لە مەتینا چالاكیان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاكیەكەدا پێنج سەرباز كوژران و دوو سەنگەر و چەكێكی ئەی فۆر، بۆمب هاوێژێژ و كامێرایەكی مۆبەس لەناوبران.

لە راگەیەنراوەكەی هەپەگەدا هاتووە، رۆژی 14 ی تەمموز لە هەرێمی ئاڤاشین هەلیكۆپتەرەكانی سوپای توركیا، ناوچەكەیان بۆردومانكردووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا