كاروان یاروەیس: وەزارەتی دەرەوەی توركیا بڕیاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی داوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییكردنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بڕیاری راگرتنی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە دراوە بە دەستەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی توركیا.

كاروان یاروەیس، ئەندامی لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییكردنی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند: سەبارەت بە راگرتنی گەشتە ئاسمانیەكانی هێڵی توركش ئێرلاین و هەموو گەشتێك لە ئاسمانی توركیاوە بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی، بەدواداچوونەكانمان وەك لیژنەی گواستنەوەو پەیوەندییكردنی پەرلەمانی عێراق دەست پێكردووە.

وتیشی: لەگەڵ عیماد ئەسەدی سەرۆكی دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی عێراق لە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كۆبووینەوەو بە نوسراوی فەرمی داوای روونكردنەوەو گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستمان كردووە. لەگەڵ بەرێوەبەری فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەسەرخەتین.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەپێی بەدواداچوونەكانمان هیج كێشە و كەموركورتیەكی هونەری و ئیداری لەلایەن فرۆكەخانەی سلێمانیەوە نیەو دەسەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی عێراق ئەمەیان سەلماندووە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی توركیاوە دراوە بە دەسەڵاتی فرۆكەوانی توركیا و فەرمانیان پێكردوون هەموو گەشتێكی هاتن و رۆیشتن بەسەر ئاسمانی توركیاوە بۆ فرۆكەخانەی سلێمانی قەدەغە بكەن.

روونیشیكردەوە، دەستەڵاتی فرۆكەوانی مەدەنی عێراق لە هەوڵی جددیدایە تا كێشەكە چارەسەر بكات و بە فەرمی داوای روونكردنەوەیان لە دەسەڵاتی فرۆكەوانی توركیا كردوە بەڵام تائێستا وەڵامیان نەداوەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا