پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم، هەلی کاری بۆ ڕێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند.
دەستەی گەشتوگوزار بڵاویکردەوە، بەئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی کار بۆ دەرچوانی بەشەکانی گەشتوگوزار لە ئامادەیی و پەیمانگا و کۆلێژە گەشتییارییەکان و خاوەن ئەزموون و خوازیارانی بواری ڕێبەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولێکی تایبەت.
ڕوونیکردەوە، دەستەی گەشتوگوزار بە پشتبەستن بە ڕێنمایی ڕێبەری گەشتیاری ژمارە 3ی ساڵی 2022 هەڵدەستێت بە کردنەوەی خولی تایبەت بۆ پێگەیاندنی ڕێبەری گەشتیاری بەشێوەی ئەکادیمی، دواتر لەڕێگای پێناسی تایبەت بە دەستەی گەشتوگوزار ڕێبەرانی گەشتیاری بەشێوازێکی فەرمی دەناسێندرێن و لە بنکە و کۆمپانیا گەشتیارییەکان دەخرێنە سەر کار.
خوازیاران دەتوانن لەڕێگای پڕکردنەوەی ئەم فۆڕمەی خوارەوە لەڕێکەوتی 3/4/2023 تا 20/4/2023 ناوی خۆیان تۆماربکەن.