پؤڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌سێك به گومانی تووشبوون به تای خوێنبه‌ربوون له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه و له‌ژێر چاودێری پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌دایه.
سامان لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی کەسێک له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه، کە نیشانەکانی هەمان ئەو نیشانانەن کە لە تای خوێنبەربوون نزیکە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌دوور ده‌زانرێت ئه‌و كه‌سه‌ی له نه‌خۆشخانه خه‌وێندراوه، تووشی تای خوێنبه‌ربوون بووبێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌و نه‌خۆشه كه‌سێكی گه‌نجه و لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکان خه‌وێندراوه و تەندروستی سلێمانی خۆی سه‌رپەرشتی حاڵه‌ته‌كه ده‌كات و كه‌سه‌كه له‌ژێر چاودێریی وردی پزیشكیدایه.
تای خوێنه‌به‌ربوون یه‌كێكه له نه‌خۆشییه ڤایرۆسییه گوازراوه‌كان، كه ده‌بێته هۆی تێكچوونی ته‌ندروستی مرۆڤ و دیواری ده‌مار و موولووله‌ی خوێن له‌ناو ده‌بات، كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كانی ئه‌و نه‌خۆشییه له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌رده‌كه‌ون، له هه‌فته‌ی یه‌كه‌م كه‌سی تووشبوو هه‌ست به نیشانه‌كانی ئه‌نفلۆنزا ده‌كات، كه تووشی تایه‌كی توند، ژانه‌سه‌ر، رشانه‌وه، سكچوون، ژانی ماسولكه‌كان و ئێسك و جومگه‌كان ده‌بێت.
له هه‌فته‌ی دووه‌م زیاتر مه‌ترسیداره، كه تووشبووه‌كه له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی جه‌سته‌ی تووشی خوێنه‌به‌ربوون ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش تووشی سكچوونی خوێناوی ده‌بێت، ئه‌مه تا 10 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و به مردن كۆتایی دێت.