پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند، بەهۆی هەبوونی نەوجەوان و تەمەن خوار 18 ساڵ، شوێنێکی یاریکردن دادەخات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە21ی ئەیلول، قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن له رێنماییه‌كانی كاركردن و هه‌بونی نه‌وجه‌وان و ته‌مه‌ن خوار (18) ساڵ قائیمقامیه‌تی سلێمانی گەیم سه‌نته‌ری چوارچرا، له‌گه‌ڕه‌كی چوارچرا داده‌خات و سه‌رۆكی لیژنه‌كانیش هۆشداری توند به‌م شوێنانه ده‌دات.
ئاشکرایکرد، راپۆرتی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، بەهۆی پانەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی کارکردن، نه‌بونی مۆڵه‌ت و هه‌بونی (10) نه‌وجه‌وان و خوار ته‌مه‌ن (18) ساڵ له شوێنه‌كه‌یدا، به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی لیژنەكان گەیم سەنتەری چوارچرا دادەخرێت، و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە.
هاوکات، رێكان جه‌مال، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، پێشتر له‌ڕێگه‌ی سه‌ردانی لیژنه‌كان و راگه‌یاندنه‌كانه‌وه هۆشداری به‌سه‌رجه‌م گازینۆ، كافتریای نێرگه‌له و خواردنه‌وه كحولییه‌كان كردوه، كه تابلۆی (هاتنه ژوره‌وه بۆ خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵ قه‌ده‌غه‌یه) لە شوێنەکانیان هه‌ڵبواسن هه‌روه‌ها به‌هیچ جۆرێك خواردن و خواردنه‌وه یاخود نێرگه‌له پێشكه‌ش به مناڵی نه‌وجه‌وان نه‌كه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه شوێنه‌كانیان داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاره یاسایی تونده‌كان ده‌كرێنه‌وه.