پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی یەکێتی پەرلەمانیی، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە حەنەفی جەبالی، سەرۆکی پەرلەمانی میسڕ گەیشتە بەغدا.
موحسن مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پێشوازی سەرۆکی پەرلەمانی میسڕ و شاندی یاوەریدا بوو.
لایخۆیەوە مەندەلاوی باسی لە گرنگی سەرکەوتنی کۆنگرەکە و سودوەرگرتن لە ئەزمونی پەرلەمانانی دیکە کرد هەموو ئەمانەش لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندیی سەرجەم گەلی عێراق.
جێی ئاماژەیە بڕیارە کۆنگرەی سی و چوارەمی یەکێتی پەرلەمانیی عەرەبی لە 23 تا 26ی مانگی شوبات لە بەغدا میوانداریبکرێت.