پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
د.لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق پێشوازی لە سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەفدی یاوەری كرد.
لە میانەی دیدارەكەدا، سەرۆككۆمار جەختی لە پێویستی هاوكاری و كۆدەنگی نێوان هەموولایەك كردەوە بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا، هەروەها پێویستی پەرەپێدانی دیالۆگی بونیادنەری لەنێوان حكومەتی فیدراڵی و حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بە پێی دەستوور و یاسا دوپاتكردەوە بە شێوەیەك كە مافی هاووڵاتیان بە هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستانیشەوە دەستەبەر بكات.
لای خۆیشیەوە سەفین دزەیی پشتیوانی خۆی بۆ دیدگای سەرۆككۆمار دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگی وتووێژی نێوان هەردوولا كرد بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكان بەشێوەیەك لە بەرژەوەندی هاوبەشی هەردوولادا بێت.