پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتووچۆ بەیانی ئەمڕۆ بووەتە هۆی مردنی دوو کەس و برینداربوونی دووکەسی دیکە.
فازڵ حاجی بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەلێر ئەمڕۆ شەممە 9ی تەمموزی 2022 ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 6 لە ڕووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 100 مەتريی شاری هەولێر دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، ڕووداوەکە لە، دەروازەی ئۆڤەر پاس و ئەندەرپاسی ڕێگای بەحركە ڕوویداوە، دوای ئەوەی ئوتومبێلێكی جۆری دۆجی تایبەت بەخێراییەك ڕۆیشتووە كەنزیكبووە لە200كیلۆمەتر لەكاتژمێرێك و كۆنترۆڵی لەدەستداوە.
ڕوونیشی کردوەتەوە لە ئەنجامدا، دوو كەس گیانیان لەدەستدا و دووكەسی دیكە زۆر بەسەختی برینداربوون و زیانێكی زۆریش بەر ڕێگاكە و ئوتومبێلەكە كەوتووە.