تەندروستى جیهانى پێشبینى زیادبوونى قوربانییەکانى تورکیاو سوریا دەکات

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی پێشبینی زیادبونی ژمارەی قوربانیانای بومەلەرزەکەی باکوری کوردستان و تورکیاو رۆژئاوای کوردستان و سوریا دەکات و دۆخەکەش بە سەخت ناودەبات.

 

ڕیک برێنان، بەڕێوەبەری ناوچەیی فریاگوزاری لە ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست لە ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند،  پێشبینی دەکەین ژمارەی قوربانیانی بومەلەرزەکە زیاتر بکات، بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە باڵەخانەکان ڕووخاون و خەڵێکێکى زۆر لەناو داروپەردوی بیناڕووخاوەکاندان.

 

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی روونیکردەوەتەوە، ژمارەی کارمەندەکانی لە شاری دیلۆک لە باشووری تورکیا لە نزیک ناوەندی بوومەلەرزەکە زیاد دەکات و چاو لە بژاردەکان دەکات بۆ ناردنی تیمی پزیشکی فریاگوزاری بۆ ناوچەکە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکانی فریاگوزاری بەزەحمەت دەگەنە ئەوێ بۆ ئەوەی خەڵک دەربهێنن، هۆشداریشیدا لەوەی ئەو بینایانەی کە ڕەنگە هەندێک زیانیان بەرکەوتبێت، بەڵام هێشتا نەڕوخاون، ئەگەر ڕووبەڕوی بومەلەرزەی دیکە ببن و لەوانەیە بڕووخێن.

 

بەرپرسەکەی تەندروستی جیهانی ئەوەشى خستەڕوو، سوریا کە لە ئێستاوە بەدەست قەیرانێکی مرۆییەوە دەناڵێنێت کە ساڵانێکە بەردەوامە و  جگە لە سەختی ئابووری گەورە و سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆلێرا، وتیشی: تێکەڵبوونی هەموو ئەم قەیرانانە دەبێتە هۆی ئازارێکی یەکجار زۆر لەو وڵاتەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا