پۆڵەتیک پرێس
لەئێستادا شارێکی بچووکی دروستکراو لە شیرینی جیاواز لە مۆزەخانەی ئەندازیاری لە لەندەن نمایش دەکرێت.
شارە بچووکە دروستکراوەکە شەمەندەفەر، کەشتی، بینا و سروشت لەخۆدەگرێت، هەروەها کێشەکانی کەش و هەوا و پەنابەران پیشان دەدات، گەشتیارەکان دەتوانن گەشتی جیهان لە پێنج ناوچەی جیاواز لە جەمسەرەوە بۆ بیابان بکەن، بەپێی ماڵپەڕی”بەیان”.
بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە، میلیسا وۆلفۆرد، بۆ “یۆرۆنیوز” دان بەوەدا دەنێت لەماوەی ڕۆژانی نمایشدا هەندێک لە شیرینیەکانیان لەدەستداوە، دەشڵێت سەرپەرشتیارانی پڕۆژەکە چاککردنەوەی بچووک دەکەن بۆ ئەو شارەی لە شیرینی دروستکراوە.
مدينة مصنوعة من الحلوى في لندن.. فيديوhttps://t.co/JmypyPniAk pic.twitter.com/MDr0iSK0tv
— صحيفة البيان (@AlBayanNews) December 22, 2022