بەڤیدیۆ..هاوشێوەی دیمەنەکانی هۆڵیود بەسەر هێڵی شەمەندەفەردا دەڕوات بە ئوتومبێل

پۆڵەتیک پرێس

پیاوێک بە ئۆتومبیلە دزراوەکەی، هاوشێوەی دیمەنەکانی هۆڵیود لەسەر هێڵی شەمەندەفەر دەڕۆیشت، بە شێوەیەکی ترسناک بۆ ئەوەی لە دەست پۆلیس ڕابکات لە شاری هێرتفۆردشایەر.

گرتە ڤیدیۆکە لە میدیاکاندا بڵئو کرایەوە، دەرکەوت کە شۆفێرەکە دوو پۆلیس بریندار دەکات، بە شێّوەیەکی باوەڕپێنەکراو.

لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت، دوو پۆلیسەکە هەوڵ دەدەن قسەی لەگەڵ بکەن، بەڵام شۆفێرەکە چەند مەترێک لەگەڵ خۆی ڕایان دەکێشێت کاتێک دەستیان بە ئۆتومبیلەکەوە گرتووە.

لە کاتێکدا کە هەوڵی ڕاکردن دەدات، خۆی دەکێشی بە ئۆتومبیلی پشتەوەی خۆی و ئۆتومبیلەکانیتر، بەردەوام دەبێت لە سەرکێشیەکەی بەسەر هێڵی شەمەنەدەفەردا ئۆتومبیلەکە دەبات و خەڵک سەرسام دەکات.

دزەکە بەختێکی باشی هەبوو، چونکە هیچ شەمەندەفەرێک لەو کاتەدا بەسەر هێڵەکەدا نەرۆیشت، پۆلیس خەڵکی ئاگادار کردەوە، ئەگەر هاتوو هەر کەسێک زانیاری هەبوو دەربارەی ئۆتومبیلەکە پەیوەندیان پێوە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا