بۆئەوەی سەردانی باوکی بکات وەک کارگوزارێک خۆی دامەزراند

پۆڵەتیک پرێس

لیزا ڕایسین بەهۆی کۆرۆناوە نەیتوانی سەردانی باوکی بکات، هەر بۆیە بڕیاری دا وەک کارگوزارێک داوای کار بکات.

ڕایسین ی تەمەن ٥٨ ساڵ بەرێوبەری کۆمپانیایەکی چاپ کردن بوو، وتی کە گۆڕانکاری لە خشتەی ڕۆژەکانی کارەکەی کردووە کە لە گود ستیل وادەرو و سامارتان سۆسایەتی کاری دەکرد لە ویلایەتی مینیسوتای ئەمریکا

بەپێی بڵاو کراوەکان، ڕایسین لە هەفتەیەک دا دوو بۆ سێ شەو، کاری کارگوزاری دەکات قاپ دەشوات و زەوی پاک دەکاتەوەو خواردن ئامادە دەکات، هەروەها ڕایسین وتی هەرچەندە کارەکە قورسەو زۆر ماندووی دەکات بەڵام بە شانازی دەزانێت چونکە کاتی زیاتر لەگەڵ هارۆلدی تەمەن ٨٧ ساڵ کە باوکێتی بەسەر دەبات.

ئاماژە بەوە دەدات کە ڕۆژانە دوو جار سەردانی باوکی دەکات، ماوەی ١٠ بۆ ٩٠ خولەک لەلای باوکی دەمێنێتەوە هەتا ماندوو دەبێت و دواتر بەجێی دەهێڵێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا