پۆڵەتیک پرێس
شاری بۆرسا لە باکوری ڕۆژئاوای تورکیا یاریگایەکی تۆپی پێی هەیە کە شێوەیەکی بێوێنەی هەیە و 44 هەزار کورسی لەخۆدەگرێت.
یاریگاکە شێوەی تیمساحێکی سەوزی هەیە، دەمێکی بەرزی هەیە بەرزییەکەی 43 مەترە، هاندەرانی وەرزش دەتوانن بەدەوری یاریگاکەدا پیاسە بکەن و لە ڕۆژانی یاریشدا ددان و چاوی تیمساحەکە بۆ کاریگەری زیاتر ڕووناک دەبنەوە.
یاریگاکە کە ناوی “تیمساح پارک”ە لە کانوونی یەکەمی ساڵی 2015 کرایەوە، پاش پڕۆژەی دروستکردنی کە چوار ساڵی خیاند و بڕی 8.5 ملیۆن دۆلاری تێچوو، دیزاینی یاریگاکە ئیلهامبەخشی یانەی ناوخۆیی یاریگاکەی بۆرسا سپۆرتە کە نازناوی “تیمساحی سەوز”ی هەیە، تیمساح پارک پارکی ئۆتۆمبێلی ژێر زەوی هەیە زیاتر لە 640 ئۆتۆمبێل دەگرێت و 35 خاڵی خواردن و 789 توالێتی تێدایە.