پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای سامسۆنگ خۆی ئامادەدەکات مۆبایلێکی نوێ لەخێزانی گالاکسی ئەی دروستبکات و چاوەڕوان دەکرێت لەڕووی تایبەتمەندی و نرخەوە یەکێک بێت لە باشترین ئامێرەکانی ئەندرۆید.
گالاکسی ئەی04 ئێس لە کانزا و پلاستیک دروستکراوە، قەبارەی شاشەکەی 6.5 ئینجە بەدیقەی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 120 هێرتز، چارەسەرکەری ئێکسینۆس850ی تێدابەکارهاتووە.
مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(2+2+13) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی پێنج مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی دوو جۆرە سێ یان چوار گێگابایتە، میمۆریەکەی دوو جۆرە 32 یان 64 گێگابایتە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرایی پاترییەکەی 5000 میلی ئەمپێرە.