ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

ئۆپۆ مۆبایلێکی نوێ بەتایبەتمەندی زۆر و پێشکەوتوو بۆ بەکارهێنەرانی دروست دەکات.

مۆبایلی ئۆپۆ فایند ئێکس فایف لایت کێشەکەی 173 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.43 ئینج و دیقەی پیشاندانی2400/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، چارەسەرکەری میدیا تەک ئێم تی6877 دایمێنسیتی900 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی مالی جی68 ئێم سی فۆڕی تێدابەکارهاتووە.

بەسیستمی ئەندرۆید11 کاردەکات، ڕامەکەی هەشت گێگابایتە، میمۆریەکەی 256 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای سەرەکی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی 32 مێگاپێکسڵە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بەهەردوو ڕەنگی ڕەش و شین بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا