پۆڵەتیک پرێس
کۆمپانیای نۆکیا تایبەتمەندی مۆبایلە نوێیەکەی دەخاتەڕوو، کە پێشبینی دەکات یەکێک بێت لە باشترین مۆبایلەکان کە پەیوەندی لەگەڵ تۆڕی فایف جی دەکات و نرخێکی ڕکابەری هەیە.
مۆبایلی جی300 بەشێوەیەک دروستکراوە بەرگەی پیسی و شێ و بگرێت، دووریەکەی(167.9/78.5/9) ملیمە، کێشەکەی 210 گرامە، شاشەکەی لەجۆری ئای پی ئێس ئێڵ سی دیە بەقەبارەی 6.5 ئینج و دیقەی پیشاندانی1600/720 پێکسڵ و شەپۆلی 90 هێرتز، تێکڕای ڕووناکیەکەی 300 مۆمە.
چارەسەرکەری کوالکۆم سناپ دراگۆن480 فایف جی و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ619ی تێدابەکارهاتووە، ڕامەکەی چوای گێگابایتە، میمۆریەکەی 64 گێگابایتە، مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەڕەتی بەدیقەی(2+5+16) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە و توانای ناسینەوەی دەموچاوی هەیە.
مۆبایلەکە شوێنی دوو سیمی هەیە، دەرچەی بیستۆکەکەی 3.5 ملیمە، خێرای پاتریەکەی 4470 میلی ئەمپێرە، چاوەڕوان دەکرێت بەمزوانە بەنرخی 200 یۆرۆ بخرێتە بازاڕەوە.