پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام کۆتایی هات و پەیامێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی بارەگای بارزانی، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ و بیروڕا ئاڵوگۆڕکران بۆ ھەڵسەنگاندنی بارودۆخی ئێستای عێراق و پێشھاتەکانی و لە پێناو یکخستنەوەی نێو ماڵی کوردی بڕیاردرا، کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵنگاریانەی کە ڕووبەرووی عێراق و ھەرێمی کوردستان بوونەتەوە و کۆبوونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئابی 2022 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و فوئاد حوسێن سەرۆکی شاندی پارتی لە بەغدا لە پیرمام کۆبوونەوە.