ترەمپ: هەست بە باشبوون دەكەم

پۆڵەتیك پرێس

سەرۆكی ئەمریكا لە نوێترین لێدوانیدا سوپاسی تیمە پزیشكییەكەی كرد و رایگەیاند، ئێستا هەست بە باشبوون دەكات.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا گرتە ڤیدیۆیەكی نوێی لە نەخۆشخانەی واڵتەر رید بڵاوكردەوەو وتی، “كە گەیشتمە نەخۆشخانە ماندوبووم، بەڵام ئێستا هەست بەباشبوون دەكەم”.

وتیشی، “سوپاسی تیمە پزیشكیەكەم دەكەم، ئەوەی لەتوانیاندا بێت ئەنجامیدەدەن تا بەزووترین كات بمگەڕێننەوە بۆ كۆشكی سپی و درێژە بە ئەركەكانم بدەم”.

ترەمپ ئاماژەی بەوەشكرد، حەزدەكات هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكانی بە شێوازێكی باش تەواو بكات، ئاشكارشیكرد تەندروستی میلانیای خێزانیشی زۆرباشە.

پێشتر، شۆن كۆنڵی پزیشكی كۆشكی سپی باسی لەوەكرد، تەندروستی ترەمپ زۆر باشە و پاش ٢٤ كاتژمێر لە گەیشتنی بە نەخۆشخانە زۆر باشتر بووە و هیچ گرفتێكی لە هەناسەدانیدا نییە.

دوو رۆژ لەمەوبەر دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمریكا توشبوونی خۆیی و میلانیای خێزانی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، ئێستاش لە نەخۆشخانەی واڵتەر ریدی تایبەت بەچارەسەری نەخۆشییەكانی سەرۆكانی ئەمریكایەو چارەسەر وەردەگرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا