پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، رۆژی دووشەممە 25_7_2022، ڕایگەیاند، ئامانجی كۆتایی مۆسكۆ لە شەڕەكەیدا لەگەڵ ئۆكرانیا، ڕووخاندنی حكومەتی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسكی سەرۆكی ئەو وڵاتەیە.
ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هاوكاتە لەگەڵ هەوڵی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی دانەوێڵە لە بەندەرەكانی دەریای ڕەشی ئۆكرانیا، كە یارمەتیدەر دەبێت بۆ كەمكردنەوەی قەیرانی خۆراك لە جیهاندا.
قسەكانی لاڤرۆڤ سەبارەت بە ڕووخانی حكومەتەكەی زێلێنسكی، یەكەم لێدوانی ڕووسیایە سەبارەت بەم ئامانجە، لەو شەڕەدا، كە بەم دواییە چووە شەشەمین مانگەوە.