پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
كەمێك پێش ئێستا ڤلادیمیر پوتن سەرۆك كۆماری روسیا بە یاوەری شاندێك گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران.
بڕیارە لوتكەی سێ قۆڵی لە نێوان ئیبراهیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆكی توركیا و ڤلادیمیر پوتن سەرۆكی روسیا بۆ تاوتوێكردنی دۆخی سوریا و رەوشی ناوچەكە و پەیوەندییەكانی نێوان سێ وڵات لە تاران بەڕێوە بچێت.
شەوی رابردوو رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا بە یاوەری شاندێكی باڵای سیاسی و ئابوری گەیشتە تاران هەروەها ئەمڕۆش ڤلادمیر پوتین سەرۆكی روسیا گەیشتە تاران بە مەبەستی بەشداریكردن لە لوتكەی سێ قۆڵی نێوان ئێران و توركیا و روسیا.