سکاڵای یاسایی دژی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆماردەکرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

باسم خەشان، ئەندام پەرلەمانی عێراق بەتۆمەتی پێشێلکردنی دەستور سکاڵای یاسایی لەدژی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان تۆمارکرد”.

دادگا ڕۆژی 18ی مانگی تەمموزی دیاریکردووە بۆ دانیشتنی تایبەت بە سکاڵاکەی باسم خەشان بۆسەر محەمەد حەلبوسی.

لایخۆیەوە باسم خەشان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاماژەی بەوەکرد، “دادگای باڵای فیدڕاڵی وەک پارێزەری مافە دەستوورییەکان دەمێنێتەوە و هەموو ڕێگاکانی پاراستنی ئەم مافانە دەمانبەنەوە بەرەو ئەو دادگایە”.

وتیشی، “من لە تانەدان لە هیچ یاسایەک، ڕێسایەک، بڕیارێک، یان ڕێکارێک کە پێچەوانەی دەستوور بێت، پاشگەزنابمەوە، بەبێ گوێدانە ئەوەی کێ سوود لە تانەدانەکەم وەردەگرێت یان زیانی پێدەگات”.

ئەمە جاری یەکەم نییە باسم خەشان سکاڵا تۆماربکات و لەماوەی ڕابردووشدا تانەیدا لە کۆمەڵێک دۆسیە لە دیارترینیان پڕۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا