باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: بە وردی ئاگاداری هێرشەکانی ئێرانین بۆسەر کوردستان و ناوچەکە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئێلینا ڕۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق ڕایگەیاند، ئێمە نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان، بەڵکو لە عێراق و تەواوی ناوچەکەدا هێرشەکانی ئێرانمان سەرکۆنەکردووە.

ئەمڕۆ چوارشەممە لە دووەم ڕۆژی دیداری مێری لەسەر هێرشەکانی ئەم دواییانەی سوپای پاسدارانی ئێران بۆسەر خاکی هەرێم ئێلینا ڕۆمانۆوسکی باسی لەوەکرد، زۆر بەوردی ئاگاداری دۆخەکەین.

وتیشی، “ئێمە لەو هەڕەشانە زۆر نیگەرانین و لە رێگەی دیپلۆماسی و سەربازییەوە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ هاوبەشەکانمان کار دەکەین، ئێمە زۆر بەوردی ئاگاداری دۆخەکەین”.

لەماوەی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێران هێرشیکردەسەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان لەنێویشیاندا کۆیە، زڕگوێز، و پردێ و ناوچەکانی برادۆست، بەهۆیەوە چەندین هاووڵاتی مەدەنی بوونە قوربانی و زیانی ماددی زۆریش بەر ئەو ناوچانە کەوتن.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا