پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی ئەمڕۆ دوو مامۆستا لە زانکۆی سەڵاحەدین کوژران، داوا لە دادگاکان دەکات،ەپێی یاسابەرکارەکان تووندترین ڕێکارى لەگەڵ بگیرێتەبەر و هیچ ئاسانکارییەکی بۆ نەکرێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 28ی حوزەیرانی 2022 پەرلەمانی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، “زۆر دڵگران و خەمباربووین بەبیستنی هەواڵی هێرشکردنەسەر دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین و گیانلهدهسدانیان، كه دوو کەسایەتیی زانستیی دیاربوون لە کوردستان”.
لەبەشێکی ڕاگەیەندراوەکەیا دەڵێن “ئێمە لە پەرلەمانی کوردستان، وێڕای دهربڕینی هاوخهمیی قووڵی خۆمان بۆ ئەم ڕووداوە دڵتەزێنە، دووپات لە گرنگیی هەوڵەکانی پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکەینەوە بۆ دەرکردن و ڕێکخستنی یاساکانی قەدەخەکردنی هەڵگرتن و بەکارهێنانی چەک و پێویستە چەک بەهەموو شێوەیەک لە کۆمەڵگه و ژیانی ئاسایی خەڵک دوور بخرێتەوە و سنوورێک بۆ ئەو تاوانکارییانە دابنرێت”.
هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، دەستخۆشی لە هێزە ئەمنییەکان دەکەن كه توانیان بەزووترین كات تاوانبار دەستگیر بكهن، و داواش لە دادگاکان دەکەن بەپێی یاسابەرکارەکان تووندترین ڕێکارى لەگەڵ بگیرێتەبەر و هیچ ئاسانکارییەکی بۆ نەکرێت، بۆئەوەی نەبێتە هۆکار بۆ زیادبوونی ئەوجۆرە تاوانکارییانە، کە هاوشێوەی کەمە و بە کلتووری ئێمە نامۆیە و هەرگیز کەس زاتی بەرزکردنەوەی سەری نەکردووە لە ئاست مامۆستا و زاناکاندا، نەوەک تەقەکردن لێیان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا دووبارە خەمباری خۆیان بۆ شەهیدبوونی پڕۆفیسۆر د. كاوان ئیسماعیل- ڕاگری كۆلێژی یاسا و پ.ی.د. ئیدریس حهمهخان- مامۆستا له كۆلێژی ئهندازیاری، دووپات دەکەنەوە، سهرهخۆشی لە خۆیان و کەسوکار و بنەماڵەکانیان دەکەن.