پۆڵەتیک پرێس
تەندروستبوونی چاو کارێکی زۆر گرنگە، هەندێک لە خواردن و میوەکان ڕۆڵیان لە تەندروستبونیدا هەیە، ئەنەناس بەیەکێک لە میوە بەسوودەکان بۆ جەستە دادەنرێت بەتایبەتی چاو.
ئەنەناس ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی و دژەئۆکسانەکانە بەهێزەکانی تێدایە پارێزگاری لە تەندروستی خانەکان و ڕێگری لە هەوکردن بە بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەکات، هەروەها بەرگری جەستە بەهێزدەکات، ئەنەناس لە گێزەر گرنگترە بۆ تەندروستی چاوەکان، پارێزگاری لە تەندروستی دەکات و ڕێگری لە کێشەکانی دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا مەترسی توشبوون بە نەخۆشی ڕەقبوونی خوێنبەرەکان، نەخۆشیەکانی دڵ، نەخۆشی شەکرە، هەناسەتەنگی، ڕەبۆ، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها وزەیەکی زۆر بەجەستە دەبەخشێت.