لەسەر گرانیی نرخ وەزیری بازرگانی بانگهێشتی پەرلەمان دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سبەینێ یەك شەممە، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و لەسەر گرانی نرخی كاڵا و شتومەك لە بازاڕ، كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی بانگهێشت كردووە.

راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە، كۆبونەوەكە كاتژمێر 10ی بەیانی دەستپێدەكات و بە ئامادەبوونی وەزیری بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، لیژنەی وزە و سامانە سرووشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانی سەبارەت بە (گرانی بازاڕ و بەرزبوونەوەی نرخی پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان) ڕاپۆرتێك دەخاتەڕوو و گفتوگۆی لەبارەوە دەكەن.

لە تەوەرێكی دیكەی كۆبونەوەكەدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای (بەركاركردن و هەمواركردنی یاسای فیدڕاڵی و واژۆی ئەلیكتڕۆنی و مامەڵە ئەلیكتڕۆنییەكان) دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا