بڕیارێكی نوێی هاتوچۆ بۆ شۆفێران

پۆڵەتیك پرێس

بەپێی بڕیارێكی ھاتوچۆی ھەرێمی كوردستان، كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل گۆڕانكاریی بەسەردا دێت وبۆ لەمەودوا ھەر كەسێك ئۆتۆمبێل بكڕێت، پێویستە لە ماوەی مانگێكدا بیكات بەناوی خۆیەوە.

فەرەیدون عومەر، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی، راگەیاند، لەمەودوا گرێبەستی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەكرێتە ئەلیكترۆنی و ھەر گرێبەستێكی كڕین و فرۆشتنیش لە پیشانگاكانی ئۆتۆمبێل تۆمار بكرێت، لە رێگەی سێرڤەرێكەوە یەكسەر لە ھاتوچۆش تۆمار دەكرێت لەسەر ناوی ئەو كەسەی ئۆتۆمبێلەكەی كڕیوە.

راشیگەیاندووە، بەپێی بڕیاری حكومەت، پێویستە لە ماوەی یەك مانگدا ئەو كەسەی ئۆتۆمبێل دەكڕێت پێویستە لەماوەی یەك مانگدا لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتوچۆ خاوەندارییەكەی بكات بەناوی خۆیەوە بە پێچەوانەوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەبێتەوە.

بەوتەی بەڕێوەبەری ھاتوچۆی سلێمانی مەبەست لە بڕیارەكە، كەمكردنەوەی كێشەكانی كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەو دەشڵێت خەڵكێكی زۆر ئۆتۆمبێل دەكڕێت و نایگوازێتەوە سەر ناوی و دواتر كێشە لێی دروست دەبێت، زۆر كەسیش ھەیە ئۆتۆمبێلی فرۆشتووە و دواتر چووەتە دەرەوەی وڵات یان خاوەنی ئۆتۆمبێلەكە كۆچی دوایی كردووە و ئۆتۆمبێلەكە دەبێتە وەرەسە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، بەپێی سیستمە نوێكە، كۆتایی بە كێشەكانی گواستنەوەی ئۆتۆمبێل دێت لە نێوان ھاووڵاتیاندا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا