پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکە جەنگیەکانی ڕوسیا و سوریا مۆڵەیەکی داعشیان بۆردومان کرد.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ناوەندی مافی مرۆڤی سوریا بڵاوی کردۆتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ 11ی حوزەیرانی 2022 فڕۆكە جەنگیەکانی روسیا و حكومەتی سوریا ئەشكەوتێكیان لە بیابانەكانی رەسافەی سەر بە رەقا و سێ گۆشەی حەلەب ـ حەما ـ رەقا بۆردومان کرد.
هەرچەندە تا ئێستا زانیاری لەبارەی ئاماری کوژراو و بریندارانی ئەشکەوتەکە بڵاو نەکراوەتەوە، بەڵام بەهۆی بوونی داعش لە ناوچەکەدا بۆردومانەکەیا ئەنجامداوە.
لەسەرەتای مانگی حوزەیرانەوە، ڕوسیا و سوریا نزیکەی 270 هێرشیان لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگیەوە بۆ سەر مۆڵگەکانی داعش ئەنجامداوە.