زانیاری لەبارەی موشەكبارانكردنی بنكەی سەربازی بەلەد

ئەم بابەتە 20 جار بینراوە

پۆڵەتیك پرێس:
لەسەرچاوەیەكی نادیارەوە بەكاتیۆشا هێرشی موشەكی كرایە سەر بنكەی سەربازی ئاسمانی بەلەد لەپارێزگای سەڵاحەدین‌و بەهۆیەوە دوو كەس برینداربوون.

بەپێی سەرچاوەیەكی ئەمنی ئێوارەی رۆژی شەممە 20ی شوبات، بە سێ‌ كاتیۆشا هێرش كراوەتە سەر بنكەی سەربازی بەلەد.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، دوو لەو كاتیۆشانە بەر بنكە سەربازییەكە كەوتووەو بەهۆشییەوە دوو كەس برینداربوون.

بنكەی سەربازی دەكەوێت پارێزگای سەڵاحەدین بەدووری 64 كیلۆمەتر لەبەغدای پایتەختی عێراقەوە دوورە، كە بنكە سەربازییەكە لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە سەرپەرشتی دەكرێت.

ئەم هێرشە لەكاتێكدایە، شەوی 15ی شوباتی رابردوو بە موشەكی كاتیۆشا هێرش كرایە سەر بنكەیەكی سەربازی ئەمریكی لەنزیك فڕۆكەخانەی هەولێر لەهەرێمی كوردستان.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک