پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ئاوڵەی مەیمون لە ئیسرائیل تۆمارکرا و بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە نەخۆشخانە خەوێندراوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کەسێك کە لە دەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە توشی ئاوڵەی مەیمون بووە و لە ئێستادا لەژێر چاودێری پزیشکدایە.
هاوکات، داوا لە هاووڵاتیانی وڵاتەکەش دەکات هەر کەسێک تای لێهات یاخود پەڵە لەسەر جەستەی دەرکەوت سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکات تا پشکنینی بۆ بکرێت.
ئاوڵه‌ی مه‌یمون نه‌خۆشییه‌كی ده‌گمه‌نه و سه‌رچاوه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی نه‌خۆشییه‌كه له ئه‌فریقاوه ده‌ركه‌وتووه، به‌شێوەیەکی گشتی نیشانه‌كانی تا و ئازاری ماسولكه و ئه‌ستووربوونی غوده لیمفاوییه‌كان و قڵیشانی پێسته له‌سه‌ر ده‌ست و ده‌موچاوه.