پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
ئەمڕۆ هەینی نەوت لە نرخێکی بەرزدایە و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە زیاتر لە 112 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
بەگوێرەی دوایین ئاماری ماڵپەڕی ئۆیڵ پرایز، لە ئێستادا بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 112 دۆلار و یەک سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
هاوکات، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی بە 111 دۆلار و حەوت سەنت لە بازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا لە ئۆکرانیا، نرخەکانی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا مامەڵەیان پێوەدەکرێت، دوابەدوای سەپاندنی سزای ڕۆژئاوا و ئەمریکا بەسەر ڕوسیاشدا، زیاتر نرخەکانی نەوت بەرزبوونەوە.