مستەفا کازمی: پێویستە چەمکی ناوچەی سەوز بگۆڕین

پۆڵەتیک پرێس

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیاند، پێویستە چەمکی ناوچەی سەوز بگۆڕین و بچینەوە سەر ناوەکە کۆنە ڕاستیەکەی خۆی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە میانەی سەردانێکیدا بۆ، ئەمیندارێتی بەغدا لەگەڵ فەرمانبەرانی دەزگاکە کۆبووەو ڕایگەیاند، هەندێک لە شەقامەکانی بەغدا ناسنامەی خۆیان لەدەستداوە پێویستە پاک بکرێنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ چۆنێتی بەڕێوەچوونی کارەکان بەشێوەیەکی راستەوخۆ سەردانەکەی ئەنجامداوە.

ڕۆژی هەینی  مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، عەلا موعن ئەمینداری بەغدای  بەهۆی تێوەگلانی لە کەیسی گەندەڵی و خراپ بەڕێوەبردنی ئیداری لەسەر داوای ژمارەیەک پەرلەمانتار دوور خستەوە.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک