پۆڵەتیک پرێس
دوای مانگی ڕەمەزان و جەژن کە شیرینییەکی زۆریان تێداخوراوە ئەوەش بۆتە هۆی زیادبوونی کێش، بەشێکی زۆری خەڵک دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن و ببنە خاوەنی جەستەیەکی ڕێک و جوان.
لەدوای جەژن بۆ دابەزاندنی کێش ئەم خواردنەوانە یارمەتیدەرن و چەوری دەسوتێنن:
-چای ڕەش
چای ڕەش ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسانەکانی تێدایە بەتایبەتی بۆلیفینۆل کە ئەگەری توشبوون بە قەڵەوی کەمدەکاتەوە، بۆلیفینۆل وادەکات ڕێژەیەکی کەمتر شەکر و چەوری لەجەستەدا کۆبێتەوە، ئەمەش یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات، ئەنجامی توێژینەوەکان ئەوەیان دەرخستووە ئەو کەسانەی ڕۆژانە سێ کوپ چای بێ شەکریان بۆماوەی سێ مانگ خواردۆتەوە کێشیان بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە.
-قاوەی تاڵ
قاوەی تاڵ یارمەتی سووتاندنی چەوری دەدات و هەستی تێربوون زیاددەکات، ئەمەش سوودێکی زۆری بۆ ئەو کەسانە هەیە کە بەدەست زیادبوونی کێشیانەوە دەناڵێنن.
-چای سەوز
چای سەوز یەکێکە لەو خواردنەوانەی یارمەتی سووتانی چەوری دەدات، بۆیە دەتوانرێت ڕۆژانە بەڕێژەیەکی گونجاو بخورێتەوە.
-شەربەتی سەوزەوات
ڕۆژانە خواردنەوەی شەربەتی سەوزەواتەکان هەستی تێربوون زیاددەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.
-سرکەی سێو
سرکەی سێو خواستی خواردن کەمدەکاتەوە و هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژ زیاددەکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە ئەو کەسانەی بەدەست زۆری کێشیانەوە دەناڵێنن ڕۆژانە دوو کەوچک سرکەی سێو لەگەڵ ئاو تێکەڵ بکەن و بیخۆنەوە یارمەتی دابەزاندنی کێشیان دەدات.