پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دەستەی دەستپاکی عێراق داوا لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکات، نرخەکانی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت هەرزان بکرێت.
فەرمانگەی خۆپارێزی دەستەی دەستپاکی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان دەکەین گرێبەستەکانیان لەگەڵ کۆمپانیاکانی مۆبایل و ئینتەرنێت هەمواربکەنەوە”.
دەشڵێت، “تەنانەت ئەگەر پێویستیشی کرد پەناببەنەبەر دادگا، تا ئەو بار و ئاستەنگییە لەسەر شانی خەڵک کەمبکرێتەوە و نرخی کارتەکان هەرزان بکرێن”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا فەرمانگەی خۆپارێزی دەستەی دەستپاکی عێراق ئەوەی خستووەتەڕوو، “بەپێی مۆڵەتەکانی گواستنەوە دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ناتوانێت دەستوەردان لە دیاریکردنی نرخی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت بکات”.