پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەباح موخڵیس، بەڕێوەبەری ئاماری خانەنشینی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، “ههر پلهباڵایهك به پلهی لهخۆی زیاتر خانهنشین كرابێت لێی وهردهگیرێتهوه”.
سەباح موخڵیس ئاماژەی بەوەکرد، “بڕیارێکی نوێمان بەدەست گەیشتووە لەبارەی خانەنشینی پلە باڵاکان، ھەر پلە باڵایەک بە پلەیەک لەخۆی زیاتر خانەنشین کرابێت، جا ھەر پلەیەکی پێدرابێت، بریکار بێت کرابێتە وەزیر، لێی وەردەگیرێتەوە بۆ سەر پلەی ڕاستەقینەی خۆی”.
دەشڵێت، “دوای ئەوەی پلەی ڕاستەقینەی خۆی پێدەدرێت بەپێی ئەو پلەیە موچەشی پێ دەدرێت”.
جەختی لەوەشکردووەتەوە، “ئەوانەی کەموکوڕی لە دۆسیەکانیان ھەیە، بەردەوامین لە چاککردنەوەی دۆسیەکانیان و کەموکوڕییەکان چارەسەر دەکەین، ئەوانەی خزمەتیان 12 ساڵەو ناگاتە 15 ساڵ، لە حکومەتی دەکڕنەوە بۆ ئەوەی ماوەی خزمەتیان ببێتە 15 ساڵ و بەو شێوەیە خانەنشین دەبن”.