یەكێتی: سەدر داوای كرد هاوپەیمانیی بین بەڵام رەتمانكردەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە بەغدا دەڵێت، موقتەدا سەدر داوای كردووە هاوپەیمانی بین بەڵام رەتمانكردووەتەوە، باس لەوەش دەكات پارتی لە پێناو بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆككۆماردا ئێستا تەرەفە لەنێو كێشەی ماڵی شیعەدا، بەمەش پارتی خۆی خستووەتە ناو گێژاوە و نازانێت چی بكات و ناتوانێت لێی دەربچێت.

رابیحە محەمەد، لێپرسراوی مەڵبەندی یەكێتی لە بەغدا و ئەندامی سەركردایەتی ئەو حزبە لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند: یەكێتی كاندیدی خۆی ناگۆڕێت و هیچ لایەنێك داوای گۆڕینی بەرهەم ساڵحی لێنەكردووین.

وتیشی، كێشەی ئێستای عێراق ناوماڵی شیعەیە، نەوەك پۆستی سەرۆك كۆمار و ئەوەشی خستەڕوو، یەكێتی لە هیچ بەرەیەكدا نییە و رێككەوتنیان لەگەڵ چوارچیوەی هەماهەنگیدا نییە.

باسی لەوەشكرد، سەدر و سوننەكان كێشەیان لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا نییە و ئەوان تەرەف نین لەناو ماڵی شیعەدا.

ئاماژەی بەوەشكرد، پارتی بۆ پۆستی سەرۆككۆمار هاوپەیمانێتی لەگەڵ سەدر و حەلبوسیدا كردووە و خۆی خزاندووەتە ناو هاوپەیمانێتییەكەوە و نازانێت چۆن لێی دەربچێت.

هێمای بەوەشكرد، سەدر داوای كردووە هاوپەیمانی بین بەڵام رەتمانكردووەتەوە.

رۆژی چوارشەممە، 30 ی ئادار، جارێكی تر دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران شكستی هێنا لە تەواوكردنی رێژەی یاسایی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆككۆمار، بەوهۆیەوە دانیشتنی نوێنەران بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا