كازمی بەرەو هەڵەبجە بەڕێكەوت

 

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دیدار و كۆبونەوەكانی لە سلێمانی كۆتاییهات و بەرەو هەڵەبجە بەڕێكەوت.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ كازمی گەیشتە شاری سلێمانی، لەوێ لەگەڵ هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی كۆبووەوە، دواتر چوە سەر مەزاری مام جەلال سەرۆك كۆماری كۆچكردووی عێراق لە دەباشان، دواتر لەگەڵ لایەنە سیاسییەكان و سەرۆك كۆماری عێراق بەرهەم ساڵح بە ئامادەبوونی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە.

لە بارەی كۆبوونەوە و دیدارەكانی لە سلێمانی هیچ زانیارییەكی فەڕمی بڵاوكراوەتەوە، بەڵام شاڵاو عەسكەری سەركردەیەكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژمانووسیدا وتی: هەرێمی كوردستان وەك بەشێكی عێراقی فیدراڵییە و كازمیش كە سەرۆك وەزیرانی عێراقە سەردانی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی كردووە وەك چۆن سەردانی پارێزگاكانی دیكەی عێراق دەكات و ئەوە كاری خۆیەتی.

دوای كۆبوونەوەكەی كازمی لە مێرگەپان لەگەڵ سەرۆك كۆمار و لایەنە سیاسیەكان بەرەو پارێزگای هەڵەبجە بەڕێكەوت كە مەرزی باشماخیش بەسەر دەكاتەوە.

كازمی دوێنێ گەیشتە هەرێم سەردانی هەولێرو دهۆك و زاخۆی كرد و مەرزی برایم خەلیلی

 

بەسەركردەوە.

 


 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا