پۆڵەتیك پرێس:
ئەمریکا بڕیاریداوە لە ماوەیەکی زۆر کەمدا سەربازەکانی لە عێراق بۆ دوو هەزار کەمبكاتەوە.
دۆناڵ ترامپ، سەرۆكی ئەمریكا لە تویتێکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە ماوەیەکی زۆر کەمدا سەربازەکانیان لە عێراق بۆ دوو هەزار کەمدەکەنەوە.
سوپای ئەمریکا لە دوو ڕۆژیڕابردوو ڕایگەیاندبوو، کە لە 5200 کەسەوە بۆ 3000 کەس لە کارمەندانی لە عێراق کەم دەکاتەوە و ئەوەش باری فەرمی دەدات بە جووڵەیەکی چاوەڕوانکراوی درێژخایەن.
ئەمەریکا لە ئێستادا نزیکەی 5200 سەربازی لە عێراقدا هەیە کە بۆ شەڕی داعش بڵاوەپێکراون . بەرپرسانی هاوپەیمانی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەڵێن هێزە چەکدارەکانی عێراق ئێستا بە شێوەیەکی زۆر توانایان هەیە مامەڵە لەگەڵ پاشماوەی ئەو گروپە چەکدارەدا بکەن .