نەرمین مەعرووف: تا دوو ساڵ ئایندە کێشەی مووچە لە هەرێم نامێنێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

نەرمین مەعروف، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هەموارکردنەوەی یاسای بودجە بە نزیکەیی دوو هەفتەی دەوێت.

باسی لەوەشکرد، مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە هەموارکردنەوەی یاسای بودجەدا خراوەتە سەر خەرجیی حاکیمە، ئەمەش واتای ئەوەیە بۆ دوو ساڵی ئایندە کێشەی مووچە لە هەرێمی کوردستان نامێنێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە حکومەتی عێراق بڕیاری داوە بە ناردنی 618 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکات بڕیارە لە پێش کۆتایی مانگی کانوونی دووەم بەغدا پارەکە بنێرێت.
حکومەتی عێراق بڕیاریداوە تا هەموارکردنەوەی یاسای بودجە مانگانە 618 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بۆئەوەی کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم چارەسەرببێت، ناردنی ئەم بڕە پارەیەش قەرز نییە و لە چوارچێوەی ٪12.67 پشکی بوودجەی هەرێم دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا