پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر رایگەیاند: بەهۆی بارانبارینی زۆر لە حاجی ئۆمەران، كە دەكەوێتە سەر زێی گەورە، ئاوەكەی لێڵ بووە و دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئاوی ئیفرازەكان.
لە راگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر هاتووە، بەهۆی بارانبارینێكی زۆر لە حاجی ئۆمەران و سنورەكانی دەوروبەری كە دەكەوێتە سەر زێی گەورە ئاوەكەی شێلوو (لێڵ) دەبێت و دەبێتە هۆی گرتنەوەی ئاوی ئیفرازەكان.
ئەوەشهاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر داوا لە هاووڵاتیان دەكات دەست بە ئاوەوە بگرن تا چارەسەر دەكرێت.
پرۆژه‌ى ئاوى ئیفراز سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى دابینكردنى ئاوى خواردنه‌وه‌یه بۆ هه‌ولێر، ئاو له زێى گه‌وره‌وه ده‌گه‌یه‌نێته ناو هه‌ولێر و به‌هه‌ر گرفتێك له‌م پرۆژه‌یه به‌شى زۆرى هاووڵاتیانى هه‌ولێر بێ‌ئاو ده‌بن.