پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەشێک لە شۆفێرانی قەزای پێنجوێن بەهۆی بەرزی نرخی بەنزین و دابەشنەکردنی بەنزینی عێراقی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بەردەستن، ئەو خۆپیشاندەرانە وەک کاردانەوەیەک بۆ بەرزی نرخی بەنزین و دابەشنەکردنی بەنزینی عێراقی ڕێگای سەرەکی پێنجوێن سلێمانیان داخستووە.
لە ئێستادا نرخی نەوت لە ئاستێکی زۆر بەرزدایە، کەچی تادێت نرخی بەنزین و پێداویستییەکانی دیکەی هاوڵاتیان بەرزدەبێتەوە و ئەمەش بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروستکردووە.