پۆڵەتیک پرێس
نەخۆشی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشیە زۆر باوەکان لەجیهاندا، ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک تووش دەبن و دەبێتە مایەی قەلەقی بۆیان، چونکە نەخۆشییەکی درێژخایەنە و چارەسەرکردنی بەتەواوی قورسە.
لەگەڵ ئەوەشدا سیستمی خۆراکی و چالاکی ڕۆژانە کاریگەرییەکی زۆریان هەیە، زیادکردنی خواردنە تەندروستەکان بۆ سیستمی خۆراکی و وازهێنان لە خواردنە زیانبەخشەکان دەتوانێت کۆنتڕۆڵی ڕێژەی شەکر لەخوێندا بکات.
بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ڕێژەی شەکر لەخوێندا لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە:
-نان
ئەگەر تووشبوی نەخۆشی شەکرەیت و بابەتەکانی نانیش دەخۆیت، پێویستە لێی دووربکەویتەوە، چونکە بابەتەکانی نان وەک نانی سپی، پسکیت و کێک و جۆرەکانی دیکە دەبنە هۆی زیادبوونی ڕێژەی گلۆکۆز لە خوێندا.
-خواردنە خێراکان
خواردنە خێراکان تەندروستنین، ئەگەر تووشبوی شەکرەشبیت ئەوا دووهێندە خراپە.
-ماستی بەمیوە
بەشێوەیەکی گشتی ماست سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، بەڵام ماستی تێکەڵ بە میوەکان بۆ تووشبوانی شەکرە تەندروستنین، چونکە میوەکان ڕێژەیەکی زۆر شەکریان تێدایە.
-شیری پڕ چەوری
تووشبوانی شەکرە پێویستە شیری پڕ چەوری نەخۆنەوە.
-هەنگوین
هەنگوین دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا.
-شەربەتی میوە ئامادەکراوەکان
شەربەتی میوە ئامادەکراوەکان بۆ تووشبوانی شەکرە تەندروستنین، چونکە ڕێژەی شەکری خوێن بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەکەنەوە.
-مانگۆ
ئەو کەسانەی تووشبوی شەکرەن بەشێک لە میوەکان زیانبەخشن بۆیان دەبێت ئەو میوانە هەڵبژێرن کە کاریگەری لەسەر تەندروستیان نابێت، مانگۆ یەکێکە لەو میوانەی نابێت زیادەڕەوی لەخوادنیدا بکرێت.