پۆڵەتیک پرێس
بەشێوەیەکی گشتی ئاگاداربوونی تەندروستی پێست ڕێگری لە دروستبوونی کێشەکانی پێست، وشکبوونەوە و دروستبوونی زیپکەی دەکات، خورادنەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لەو بوارەدا هەیە و هەندێکیان زیان بە تەندروستی پێست دەگەیەنن.
ئەم خواردنانە زیان بە تەندروستی پێست دەگەیەنن:
-گۆشتە چەور و ئامادەکراوەکان
ڕێژەیەکی زۆر چەوریان تێدایە دەبنە هۆی هەوکردنەکان و دروستبوونی زیپکە.
-شیری مانگا و بەرهەمە شیرەمەنیەکان
توێژینەوەکان دەریانخستووە بەکارهێنانی ڕێژەیەکی زۆر لە بەرهەمە شیرەمەنیەکان بەتایبەتی خواردنەوەی شیری مانگا هۆکارێکە بۆ دروستبوونی زیپکە.
-مایۆنیز
دەوڵەمەندە بە چەوری زیان بە تەندروستی پێست دەگەیەنێت.
-شیرینی و بەرهەمەکانی کاری هەویر
ڕێژەیەکی زۆر شەکر، چەوری و خوێیان تێدایە دەبنە هۆی وشکبوونەوەی پێست.