خواردنی باینجان چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

پۆڵەتیک پرێس

باینجان یەکێکە لە سەوزە گرنگەکان بۆ تەندروستی جەستە، دەوڵەمەندە بە کانزای ئاسن چارەسەری کەمخوێنی دەکات، ڕێژەیەکی زۆر دژەئۆکسان و ڤیتامینەکانی تێدایە پارێزگاری لە جەستە دەکات، بە خواردنێکی گرنگی بۆ دابەزاندنی کێش دادەنرێت چونکە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵەکان هەستی تێربوون زیاددەکات.

Eggplant | UNL Food

باینجان لە بەشێکی زۆری خواردن و زەڵاتەکاندا بەشێوازی جیاواز بەکاردەهێنرێت، سوودێکی تەندروستی زۆری بۆ جەستە هەیە وەک:

-کاریگەرییەکی زۆری لەسەر چارەسەرکردنی نەخۆشیەکان هەیە وەک هەوکردنی جومگەکان، سووتان و هەوکردنی گەدە و دەم.

-دەوڵەمەندە بەڕیشاڵەکان و کالۆری کەمە، ئەمەش هەستی تێربوون بۆماوەیەکی درێژتر زیاددەکات و یارمەتی دابەزاندنی کێش دەدات.

-سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی مێشک هەیە، مێشک چالاکتردەکات و ڕێگری دروستبوونی وەرەمەکانی مێشک دەکات.
-باینجان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی خانمانی دووگیان هەیە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا