نیشانەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە

پۆڵەتیک پرێس

دروستبوونی بەردی گورچیلە یەکێکە لە نەخۆشیە بێزارکەرەکان و ئازارێکی زۆری هەیە، ئەگەر بەردەکە بچووک بێت ئەوا ئەگەری هەیە هیچ نیشانەیەکی نەبێت و بێ بەکارهێنای دەرمان خۆی چارەسەر دەبێت، خواردنەوەی ئاو بەڕێژەیەکی پێویست باشترین ڕێگایە بۆ ڕێگریکردن و چارەسەرکردنی بەردی گورچیلە.

لەگەڵ جوڵانی بەردەکان چەندین نیشانەی دیار دەردەکەون، لەوکاتەدا پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆ وەرگرتنی چارەسەری گونجاو، چونکە فەرامۆشکردنی زیانی زیاتری لێدەکەوێتەوە.

10 أعراض لحصى الكلى.. إليك سبل الوقاية وتجنب الأسوأ | صحة | الجزيرة نت

نیشانەکانی دروستبوونی بەردی گورچیلە:

-ئازار لە دەوروبەری گورچیلە یەکێکە لە نیشانە زۆر باوەکان، هەندێک کەس بەدەست ئازارێکی زۆر لەو ناوچەیەوە دەناڵێنن لەگەڵ ئەوەشدا بەشی خوارەوەی پشت ئازاری دەبێت.

-ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە میزکردنیان زۆر دەبێت، بۆیە میزکردنی زۆر لە ڕۆژ و شەودا کە ڕێژەی ئاسایی تێپەڕاندبێت نیشانەیەکی دیکەیە.

-چەندین هۆکار هەن بۆ دڵتێکەلهاتن و ئازاری گەدە یەکێک لەوانە بەردی گورچیلەیە، ئەگەر بەدەست دڵتێکەڵهاتن و ئازاری گەدەوە دەناڵێنیت لەوانەیە هۆکارەکەی بەردی گورچیلە بێت.

-لەرز و تا نیشانەیەکی دیکەیە، ئەگەر هەستت بە تا و لەرزێکی زۆرکرد پێویستە ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکەیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا