جارێكی دیكە سەدر و عامری كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدرو هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح بە نوێنەرایەتی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆببنەوە.

میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە، كۆبونەكەی ئەمجارەی ئەو دوو سەركردەیەی لایەنە شیعەكان، بۆ تەواوكردنی گفتوگۆی نێوان چوارچێوەی ھەماھەنگی و ڕەوتی سەدرە لەسەر چۆنیەتی پێكھێنانی حكومەتی داھاتووی عێراق.

چوارچێوەی ھەماھەنگی كە لە بەشێك لەلایەنە شیعەكان پێكهاتوون، ھادی عامرییان وەك نوێنەری خۆیان دیاریكراوە، بۆئەوەی گفتوگۆ لەگەڵ ڕەوتی سەدر بكات.

تا ئێستا هەردولا چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە، بەڵام نەگەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی كۆتایی.

گرفتی گەورەی رەوتی سەدر لەگەڵ چوارچێوەی هەمانگی ئەوەیە، سەدر دەیەوێت حكومەتی نوێی عێراق زۆرینەی نیشتمانی بێت، لە بەرانبەریشدا چوارچێوەی هەماهەنگی داوا دەكات حكومەتەكە تەوافقی بێت.

گرفتێكی دیكەی ناكۆكی لایەنە شیعەكان بۆ ململانێكانی موقتەدا سەردو نوری مالیكی دەگەڕێتەوە، چونكە سەدر نایەوێت جارێكی دیكە مالیكی هیچ پۆستێك بەدەستبهێنێتەوە.

پێشتریش رایگەیاندبوو تاقیكراوە تاقیناكرێتەوە، ئەوەش وەك پەیامێك بوو بۆ مالیكی كە پێشتر سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆئەوەی جارێكی دیكە بەنیازی وەرگرتنەوەی پۆستی لەوشێوەیە نەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا