پشكی هەرێم لە بودجەی 2020ی عێراق دیاریكرا

پۆڵەتیك پرێس

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی پەسەند كردو هاوشێوەی ساڵانی پێشووش پشكی هەرێمی بەرێژی لەسەدا 12.67 جێگیركردەوە.

 

شیروان میرزا پەرلەمانتاری كورد لە پەرلەمانی عێراق بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، پشكی هەرێم لە پرۆژەیاساكە بەڕێژەی 12.67 دیاریكراوە، واتە هیچ گۆڕانكاریەكی بەسەردا نەهاتووە، چونكە تەنها بۆ دوومانگە، لەپێناو وەرگرتنی قەرزە، تاوەكو موچەی فەرمانبەران دابینبكات.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دانیشتنی هەیە، رەنگە یەكێك لەكارنامەی دانیشتنەكانیش تایبەت بكرێت بە دەنگدان و تێپەڕاندنی پرۆژە بودجەكە.

 

لای خۆشیەوە ئەحمەد تەڵاڵ وتەبێژی سەرۆكی حكومەتی عێراق رایگەیاند، پرۆژە یاسای بودجەی 2020، رەوانەی پەرلەمان كراوە، ئەوەش لەپێناو دابینكردنی خەرجی سێ مانگی داهاتوو و پابەند بوون بەبڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە پێشتر پەرلەمانی عێراق لەرێگەی پرۆژە یاسایەكەوە رەزامەندیدا حكومەت قەرز بكات تاوەكو بڕی كورتهێنانی دابینكردنی مووچە پڕ بكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا