پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لەچوارچێوەی ھەماھەنگی و کاری پێکەوەیی یەکێتیی نیشتمانیی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجی کانوونی دووەمی 2022 شاندی تایبەتی یەکێتی و پارتی لەسەر پرسی دەستوور و ھەڵبژاردن و کۆمسیۆن لەبارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبوونەوە.
لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەکرا، “ھەردوولا ھاوڕابوون کە پێویستە ھەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان لەکاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەسازیی نیشتمانیی پێویست بکرێت و تێگەیشتنی ھاوبەش لەسەر میکانیزمە یاسایی و سیاسییەکان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردن ھەبێت”.
ئەوەش هاتووە، “ھەردوولا کۆکبوون پێکەوە کار بۆ بەھێزکردنی متمانەی ھاوڵاتییان لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن تۆکمە بکرێتەوە و پڕۆسەیەکی شەفاف و سەرکەوتووبێت”.
هاوکات، ھەردوولا جەختیان لەوەکردەوە بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی 5ی 3ی 2019ی نێوانیان ھەردوولا و کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی ھەردوو حزب بە گیانی برایەتی و تەبایی ھەنگاوە پێویستیە کرداری و یاساییەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی باڵای ھەرێمی کوردستان بھاوێژن و بڕیاریشدرا لەھەفتەی داھاتووەوە کۆبوونەوەکان بەردەوام بێت.