پۆڵەتیک پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری تەندروستی هەرێم، لە چاوپێکەوتنێکدا لە فەرمانگەی میدیا‌و زانیاری هەرێم ڕایگەیاند، لە رێگەی پرۆژەیەکەوە کە تاوەکو ئێستا ٧٠%ی تەواو بووە نرخی دەرمان لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان یەک دەخەین و هەر دەرمانێکیش لە رێگەی کوالیتی کۆنترۆڵی حکومەتەوە بێت ئێمە گرەنتی سەد لەسەدی دەکەین.
لەسەر کێشەی درمان وەزیری تەندروستی هەرێم وتی”
له ڕووی ده‌رمانه‌وه ئاستمان باشه و له ڕووی چاودێریكردنی هاتنی ده‌رمانی خراپ و قاچاخ فراوانتر كارمان كردووه و ڕێگه له‌وه ده‌گرین كه ده‌رمان قاچاخیی پێوه بكرێت، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك به‌شداریی پرۆسه‌كه بكه‌ن بۆ نموونه مه‌رزه‌كان و ئه‌و ده‌روازانه‌ی له‌گه‌ڵ شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌مانه یا له‌گه‌ڵ وڵاتی تر هه‌مانه، بۆیه ده‌ڵێم ئه‌و ده‌رمانانه‌ی له ڕێگه‌ی كۆالێتی كۆنترۆڵ و دوای ئه‌نجامدانی هه‌موو پشكنینێك داخڵ بێت ئه‌وا ده‌رمانێكی سه‌لامه‌ته و ئێمه به‌رپرسیارێتی هه‌ڵده‌گرین له ڕووی ته‌ندروستی و نرخ و سه‌لامه‌تیه‌وه، به پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌ر ده‌رمانێك دوور له چاوی ئێمه بێته هه‌رێمی كوردستان ئه‌وا ئێمه هیچ گره‌نتییه‌كی ناکەین و به ده‌رمانێكی نایاسایی دایده‌نێین، وه سیستەمێكمان له پێشه بۆ كۆنترۆڵكردنی ده‌رمان به شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی له كه‌رتی تایبه‌ت و له ئایینده‌دا جێبه‌جێی ده‌كه‌ین و پڕۆژه‌ی دووباره چاوخشاندنه‌وه‌مان به نرخه‌كان هه‌یه به‌و ئاراسته‌یه‌ی نرخ كه‌مبكه‌ینه‌وه و پڕۆسه‌كه‌ش ٧٠٪ ی ته‌واو بووه، ڕاسته پڕۆسه‌یه‌كی قورسه، به‌ڵام ده‌بێت ته‌واوی بكه‌ین به شێوه‌یه‌ك هه‌م نرخی ده‌رمان یه‌كبخه‌ین هه‌میش نرخه‌كه‌ی كه‌مبكه‌ینه‌وه”.
سەبارەت بەوەی پەتای کۆرۆنا لە چ ئاستێکدایە دکتۆر سامان بەرزنجی وتی، “خۆشبه‌ختانه كۆرۆنا له كوردستان هاوشێوه‌ی هه‌موو جیهان له ئاستێكی زۆر نزمدایه له ڕووی ڕێژه و ژماره‌ی تووشبووان. ده‌توانم بڵێم له‌و مانگه‌دا داخڵبوون زۆر كه‌مبووه یاخود له هه‌ندێك شوێن هه‌ر نه‌بووه له نه‌خۆشخانه‌كان، و ڕێژه‌ی مردنیش له ماوه‌ی مانگێكدا سفر بووه. ئه‌مه جێگه‌ی خۆشحاڵییه، به‌ڵام به‌و مانایه نایه‌ت كه ئێمه بووه‌ستین، چونكه ئێمه ئێستاش به‌رده‌وام پشكنین بۆ گومانلێكراوان ده‌كه‌ین و چاره‌سه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش داده‌نێین كه تووش ده‌بن، ئه‌و کەسانەی کە لە ئێستادا تووشبوون هه‌م ڕێژه‌ی كه‌مه و هه‌میش باری ته‌ندروستیان ئاساییه و جێگه‌ی مه‌ترسیی نین”.
لە وەڵامی پرسیارێک سەبارەت بە تای خوێنبەربوون وتی، ” په‌تای خوێنبه‌ربوون نه‌خۆشییه‌كی نوێ نییه، به‌ڵكو له كۆنه‌وه هه‌بووه، به‌ڵام كۆنترۆڵكردنی پێویسته، چونكه نه‌خۆشییه‌كی ترسناكه و ڕێژه‌ی مردنیش تیایدا زۆره كه ده‌گاته ٥٠% ی تووشبووان، گواستنه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ش به چه‌ند شێوه‌یه‌كه وه‌كو له ئاژه‌ڵ بۆ مرۆڤ و له ڕێگه‌ی ده‌ردراوه‌كان و گۆشتی نه‌كوڵا و و شله‌مه‌نییه‌كانی ئه‌و ئاژه‌ڵه‌ی كه ڕه‌نگه تووش بووبێت و هیچ نیشانه‌یه‌كی نه‌بووبێت، وە هەروەها له ڕێگه‌ی گه‌نه بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه. بۆیه ده‌بێت ڕێگری لێ بكرێت كه ئه‌ویش به ڕێگه‌ی ڕشاندن ده‌كرێـت و بۆ پێش دوو مانگ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵمان ئاگادار كردۆته‌وه و خۆشبه‌ختانه ئێستا تیمه‌كانی ئێمه له‌گه‌ڵ تیمه‌كانی ڤێتەرنه‌ری له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ خه‌ریكی كۆنترۆڵكردنین، ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی كه هه‌شبووه هه‌ردووكیان باری ته‌ندروستییان زۆر زۆر باشه. ئێمه ڕێكاری تایبه‌تمان به‌و بابه‌ته هه‌یه كه حاڵه‌ته‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین و لێكیان جیا ده‌كه‌ینه‌وه”.