پۆڵەتیک پرێس
لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و هەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا توشبوون بە پەتای وەرزی و سەرمابوون بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاد دەکات، چوار جۆر میوە سوودێکی زۆیان لە بەهێزکردنی بەرگری لەشدا هەیە بۆ ڕوبەڕوبونەوەی نەخۆشیەکانی زستان.
ئەم چوار جۆر میوەیە سەرچاوەی سەرەکی ڤیتامین سی و ڕیشاڵەکانن سوودێکی زۆریان لە بەهێزکردنی بەرگری لەشدا هەیە:
-پڕتەقاڵ
پڕتەقاڵێکی قەبارە ناوەند ڕێژەی ڤیتامین سی ڕۆژانە دابین دەکات کە جەستە پێویستی پێیەتی، ڤیتامین سی ڕۆڵیکی گرنگی لە بەهێزکردنی بەرگری لەشدا هەیە.
-کیوی
کیویەکی قەبارە ناوەند ڕێژەیەکی زۆر ڤیتامین سی تێدایە.
-شلیک
کوپێک شلیک ڤیتامین سی پێویست بۆ جەستە دابین دەکات.
-سندی
سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامین سیە دەتوانرێت وەک میوە بخورێت یان بەشێوەی شەربەت بخورێتەوە، بەڵام دەبێت ئاگاداربیت، چونکە سندی لەگەڵ هەندێک دەرماندا کارلێک دەکات وەک، دەرمانی کۆلیستڕۆڵ و پەستانی خوێن، بۆیە باشترە لەگەڵ ئەو دەرمانانەدا بەیەکەوە لەیەک کاتدا نەخورێن.