ئایا دەکرێت لە کەش و هەوای گەرمدا قاوە بخۆیت؟

پۆلەتیک پرێس

ئایات خاچیرۆڤا، پزیشکی دڵ و شارەزا لە بواری خۆراک، ئاشکرای دەکات خواردنەوەی قاوە لە پلەی گەرمای بەرزدا، پێویستی بە لەبەرچاوگرتنی هەندێک بارودۆخ هەیە بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگەیەنێت.

ئەو پزیشکە هۆشداری دەدات دەربارەی ئەوەی، پێویستە بزانیت قاوە یەکێکە لەو خواردنەوانەی کاریگەری کەسەر کرداری میز هەیە، دەبێتە هۆی کردنە دەرەوەی شلەی جەستە، پێویستە هاوسەنگی ئوی لەشت ڕابگریت.

خاچیرۆڤا وتی خواردنەوەی قاوە دەبێتە هۆی، وشک بوونەوەی جەستە هەربۆیە ئامۆژگاریت دەکات لەگەڵ خواردنەوەی کوپەک قاوە پەرداخێک ئاویش بخۆتەوە.

پێویستە لە کاتی خواردنەوەی قاوەدا هاوینان، ئەگەر هاتوو دوای خواردنەوەی کوپەک قاوە توشی دڵە ڕاوکێ بوویت، ئەوە ڕەنگە ڕێکخستنی لێدانی دڵت تێک بچێت، باشتر وایە زیادەڕەوی نەکەیت.

خاچیرۆڤا وتیشی، ئاگاداربە سەبارەت بە تێکڵکردنی قاوە لەگەڵ هەر خواردنەوەیەکیتر بە تایبەتی خواردنەوە وزە بەخشەکان لە هاویندا، پەستانێکی زۆر لەسەر دڵ دروست دەکات.

قاوە لەگەڵ شەربەتی پرتەقاڵم دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی کالۆری لە جەستەدا،

تێکەڵ کردنی قاوە لەگەڵ لەگەڵ شەربەت زیان بەخش نیە، بەڵام باشتر وایە شەربەتەکە تازەیە، هەروەها زیاد کردنی شەکر دەبێتە هۆی بەرز کردنەوەی ئاستی کالۆری لە جەستەدا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا